AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٥ ١١:٠٦

ئیرەوانی:

یەک بژاردە بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە؛ گفتوگۆ و هاوکاری سازێنەر

یەک بژاردە بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەیە؛ گفتوگۆ و هاوکاری سازێنەر

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: تەنیا بژاردەی کردەیی بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، گفتوگۆ و هاوکاری سازێنەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش، لێدوانی دا.

ئیرەوانی لە دەقی لێدوانەکەیدا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە یەکێتی ئەورووپا ڕۆڵی هەبوو لە ڕێککەوینی ناڤۆکی ئێستا خۆیان بەیاننامەی سیاسی دەدەن.

ئەمریکا، بریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە شێوەی ناسەرکەوتوو هەوڵیان دا کە ئیران بە تاوانباری دۆخی ئێستا بزانن بەڵام تاوانابری سەرەکی ئەمریکایە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

هەروەها وتی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەواو نەبوو، بەڵام هێشتا باشترین بژاردەیە.

ئێمە پێشتریش هۆشدارییمان دابوو کە هەوڵ لە دژی ئێران بۆ گوشار لە سەرمان، هەڵەیە و ئەنجامی پێچەوانەی دەبێت.

News ID 50685

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha